ئیتاڵیا

ڕایۆلا: ئیبراهیمۆڤیچ بەشداری ڕاهێنانەکانی میلان ناکات

یاریگا- مینۆ ڕایۆلا، بریکاری کارەکانی زڵاتانئیبراهیمۆڤیچ بە لێدوانەکانی گومان دروست دەکات لەسەر نوێ کردنەوەی گرێبەستی ئەفسانە سویدیەکە لەگەڵ ئەی سی میلان.

لە لێدوانێکیدا بۆ سکای سپۆرتس، ڕایۆڵا گۆتی: “سبەینێ ئیبراهیمۆڤیچ لە ڕاهێنانەکانی میلاندا نابێت. گفتوگۆکانمان بەردەوامە، بەڵام نەگەشتووینەتە ڕێککەوتن. ئەگەر زڵاتان خواستی مانەوەی نەبێت لەگەڵ میلان، ئەوە گفتوگۆش ناکرێت.”

بریکارە ئیتاڵییەکە ڕوونیسشی کردەوە کە بابەتەکە پەیوەندی بە پارەوە نییە، بەڵکوو پەیوەندی بە قایل بوون و بە چۆنیەتیەوەیە.

قسەکانی ڕایۆڵا لە کاتێکایە کە پێشتر هەندێک لە سەرچاوەکان بڵاویان کردەوە کە ڕۆسۆنێری و ئیبرا لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکە گەشتوونەتە ڕێککەوتن.

بابەتی زیاتر

Back to top button