ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

لە گواستنەوەی یاریزانێکدا ئارسیناڵ کێبڕکێکەی لە ناپۆلی و مان یوتایتد بردەوە

یاریگا- یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی سەرکەوتوو بوو لە گواستنەوەی یاریزانێکی یانەی لیلی فەڕەنسی و دواجار کێبڕکێکەی لە ناپۆلی و مان یونایتد بردەوە.

بە پێیزنیارییەکانی فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی وەرزشی، کە زۆرێک لە ڕۆژنامەکانیش هەواڵەکەیان بڵاو کردۆتەوە، ئارسیناڵ ڕێککەوتووە لەگەڵ گابرێل ماگالێسی بەرگریکاری یانەی لیلی فەڕەنسی، بەوەش ڕکابەریەکەی لەگەڵ ناپۆلی و ماچستەر لە بەرژوەندی خۆی یەکلایی کردەوە.

زۆربەی سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن گرێبەستی یاریزیزانە 22 ساڵانە بەڕازیلییەکە لەگەڵ گەنەرز بە بڕی 30ملیۆن یۆرۆ دەبێت بۆ ماوەی 5 ساڵ. ئەوەش ڕاگەیەنراوە کە ڕۆژی دووشەممە ناوبراو گەشتی لەندەن دەکات بۆ ئەنجمدانی پشکنینە پزیشیکیەکانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button