ئه‌وروپائینگڵته‌را

کانتی ریزەکانی چێڵسی جێدێڵێت

یاریگا
نگۆلۆ کانتی، ناوەڕاستکاری فەڕەنسی یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەیەوێت ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی مانچێستەر یونایتد بکات.

ماڵپەری وەرزشی جیهانی Goal بڵاویکردووە ناوەڕاستکارە فەڕەنسیەکەی بلوز بریاری جێهێشتنی یانەکەیداوە و بۆیە کارگێری یانەی مان یو لەسەر داوای سۆلشایەری راهێنەری یانەکەیان ئامادەنن ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە و چاوەڕێش دەکرێت هەفتەی داهاتوو هەردوولا لەسەر ئەم پرۆژەیە دەست بە گفتوگۆکانیان بکەن، هەرچەندە تاوەکو ئێستا بلوز نرخی دەستبەرداربوونی دیاریی نەکردووە.

کانتی لە ساڵی 2016 پەیوەندی بە چێڵسی کردووە و لەگەڵ ئەو یانەیە لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 170 یاریی کردووە و توانیویەتی 11 گۆڵ حەوت ئاسیست ۆمار بکات و لە هاوینی ساڵی 2023 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button