ئه‌وروپا

ئاریسن ڤنگەر باس لە هەستی خۆی دەکات کاتێک گنابری ئارسیناڵی جێ هێشت

یاریگا- ئارسن ڤینگەری ڕاهێنەری مێژوویی ئارسیناڵ باس لە دڵتەنگی خۆی دەکات کاتێک کە سێرجی گنابری لە کۆتایی هاتن لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا بوو بوو.

ڤینگەر، کە گوتەکانی لە سەر شاشەی بی ئین سپۆرتس بە میدیاکاندا بڵاو بۆتەوە، پەسنێکی زۆری ئەو یاریزانە ئەڵمانیە دەکات و دەڵێت: “با گنابری و ئەوەی پێشکەشی دەکات لە بیر نەکەین. من ئەوم لە شتوتگارت کڕی کاتێک تەمەنی هێشتا 15 ساڵان بوو. دوچاری پێکانی زۆر هات. هەر لە سەرەتاوە دەمزانی تواناکانی دەیکات بە یاریزانێکی گەورە. ئەوە زۆر ڕوون دیار بوو هەر لەو کاتەوەی کە تازە سەردەکەوت بۆ تیمی یەکەمی ئارسیناڵ. گنابری یاریزانێکی داهێنەرە. دەتوانێت بە هەردوو قاچی چەپ و ڕاستی گۆڵ تۆمار بکات. توانا و بڕینێکی باشی هەیە و زۆر زیرەکە لە جموجووڵەکانیدا.

لە بارەی ناردنە دەرەوەی ناوبراو بە خواستن و دواتر گەڕانەوەی بۆ ئارسینا، ڤینگەر گوتی: “بە خواستن ناردمان بۆ وێست برۆمیچ، هیچ یارییەکی ئەنجام نەدا و گەڕایەوە، پاشان دووچاری پێکان هات. من نەمدەویست ئارسیناڵ جێ بهێێت، بەڵام خۆی نیازی بوو بڕوات بۆ بۆدسلیگا. دڵتەنگ بووم کە لەگەڵمان بەردەوام نەبوو، چونکە دەمزانی داهاتوویەکی پرشنگداری هەیە. دەتوانێت وەک یاریزانی ژمارە 10و هەروەها هێرشبەری ژمارە 9 یاری بکات. زۆر یاریزانێکی زیرەکە.”

پەم وەرزە گنابری ئاستێکی ئێجگار بەرز پێشکەش دەکات لەگەڵ باڤارییەکان و یەکێکە لە باشترینەکانی چامپیۆنزلیگی ئەم ساڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button