یاریگا

یانەیەکی ئینگلیزی جێرارد پیکی دەوێت

یاریگا- یانەی بارسێلۆنا دوای بێ بەشبوون لە نازناوەکانی ئەم وەرزە، هەر زوو دەستی کرد بە گۆڕانکاریی لە یانەکە، بە تایبەت دوای شکستە مێژووییەکەی 8-2 بەرامبەر بایەرن میونخ لە چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

جگە لە دوورخستنەوەی هەریەکە لە کیکی سیتینیڕاهێنەر و ئێریک ئابیداڵ، گۆڕانکاریی لە ڕیزی یاریزانانیشدا چاوەڕوانکراوە بە تایبەت دوای قسەکانی ماریا بارتۆمیۆ کە ڕایگەیاند دەستەرداری چەند یاریزانێکی گەورە دەدەن و پێشتریش جێرارد پیکی بەرگریکار ئامادەیی خۆی پیشان دا بۆ هەر گۆڕانکارییەک ئەگەر خودی خۆشی بگرێتەوە.

ڕۆژنامەی “زه سەن”ی ئینگلیزی بڵاوی کردۆتەوە کە یانەی فوڵهامی تازە سەرکەوتوو بۆ پریمەرلیگ، لەسەر هێڵن بۆ گواستنەوەی بەرگریکارە بە ئەزموونەکەی بارسا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button