ئیسپانیا

ڕیاڵ مەدرید ئۆدیگارد دەگەڕێنێتەوە ڕیزەکانی

یاریگا- ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت مارتن ئۆدیگارد بگەڕێنێتەوە ڕیزەکانی کە ئێستا بە خواستن لە یانەی سۆسیدادە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی ئاس-ی ئیسپانی، یانه شاهانەکە بە ڕوونی داوای گەڕانەوەی یاریزانەکەی کردووە لە سۆسیداد و دەیەێت ئەم هاوینە بیگەڕێنێتەوە قەڵای سپی و بۆ وەرزی نوێ سوود لە تواناکانی ببینێت بۆ هێڵی ناوەڕاست.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە داخوازییەکەی ڕیاڵ، خواستی زۆری زینەدین زیدانی ڕاهێنەرە بۆ وەرزی نوێ، ئەگەرچی ماوەی خواستنەکەی لە سۆسیداد بۆ دوو ساڵ بووە و لە هاوینی 2021 کۆتایی دێت.

ئەستێرە نەرویجیەکە لەم ساڵدا لە کۆی 36 یاری بۆ سۆسیداد، توانی حەوت گۆڵ تۆمار بکات و پاسی نۆ گۆڵیش بە هاوڕێکانی بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button