ئه‌وروپائیتاڵیا

چەند کەسێک بۆ راهێنەرایەتی یۆڤێنتوس پاڵێوراون

یاریگا
دوای دوور خستنەوەی ماوریزیۆ ساری لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی یۆڤێنتوس، کارگێری ئەو یانەیە دەیەوێت بە زووترین کات کەسێکی دیکە بۆ ئەم پۆستە دەست نیشان بکەن.

تۆری هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردووە کارگێری یانەی خانمە پیرەکە چەند راهێنەرێکی دەست نیشانکردووە بۆ پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەیان، ماوریسیۆ پۆکێتینیۆ راهێنەری پێشووی یانەی تۆتێنهام، سیمۆنی ئینزاگی راهێنەری لازیۆ، ئاندرا پیرلۆ راهێنەری لاوانی ئەو یانەیە و هەروەها زینەدین زیدان راهێنەری فەڕەنسی یانەی ریال مەدرید.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە نزیکترین پاڵێوراو بۆ راهێنەرایەتی کردنی خانمە پیرەکە پۆکێتینیۆیە، چونکە ئەو راهێنەرە بێ یانەیە و خۆشی ئارەزووی ئەوەی هەیە ببێتە راهێنەری یۆڤی.

بابەتی زیاتر

Back to top button