چامپیۆنزلیگ

ڕاهێنەری لیۆن: ئەوەی گرنگە لامان ئاخۆ کۆستا و دیبالا یاری دەکەن یان نا

یاریگا- ڕودی گارسیای ڕاهێنەری لێۆن کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەی یوفێنتووسی ئەنجام دا و بە بایەخەوە سەرنجی خستە سەر ئەگەری بەشداریکردن یاخود نەکردنی چەند ئەستێرەیەکی ڕکابەرە ئیتاڵیەکەیان.

سەبارەت بە ترسی یانەکەی لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، بە تایبتەت بەوەی کە دۆن مێژوویەکی تۆقێنەری هەیە لە چامپیۆنزلیگ، گارسیا گوتی: “گوایە ئێمە ترسمان لە ڕۆناڵدو هەیە؟ لە ڕاستیدا ئەوەی گرنگە لامان ئەوەیە بزانین دۆگلاس کۆستا و پاولۆ دیبالا یاری دەکەن یاخود نا، هەروەها هیگواین و ماتوێدی و ڕابیۆش.”

هەینی ڕۆژی یەکلکەرەوە دەبێت بۆ یەکێک لەو دوو یانەیە تا خۆیان بگەیەننەقۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتیەکە دوای ئەوەی لە یاری چوون و لە نێو یاریگای لیۆن، تاوانی بە گۆڵێک یاریەکە لە یوڤی بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button