ئه‌وروپائینگڵته‌راگرنگترین

فەرمی: مانچێستەر سیتی یاریزانێکی گواستەوە

یاریگا
فران تۆرێس، یاریزانی ئیسپانی بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزیەوە کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی مانچێستەر سیتی بڵاویکردەوە لەگەڵ یاریزانە 20 ساڵانەکەی ڤالێنسیا گەیشتنە رێکەوتن و ئەو یاریزانە بۆ ماوەی پێنج ساڵ پەیوەندی بە یانەکەیانەوە کردووە. هەرچەندە تاوەکو ئێستا هیچ ئاماژەیەک بە تێچووی گرێبەستەکە نەکراوە، بەڵام سەرچاوەکانی بەریتانیا بڵاویان کردووە تێچووەکە 21 ملیۆن پاوەند بووە.

فران تۆرێس لەم وەرزە لەگەڵ یانەی ڤالێنسیا لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 44 یاریی کرد و توانی شەش گۆڵ و هەشت ئاسیست تۆمار بکات.

Back to top button