ئیتاڵیا

باشترینەکانی خولی ئیتاڵیا دیاری کران

یاریگا- بە فەرمی باشترینەکانی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵی دیاری کران لەلایەن ڕابیتەی خولی ئەو وڵاتەوە.

پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی وەک باشترین یارزانی وەرزەکە دەستنیشان کرا و بەوەش سەرکەوت بەسەر ڕۆناڵدۆی هاوتیمی لە یوڤێنتوس و هەڵگری نازناوەکە.

باشترین گۆڵپارێز (چیزینی) و باشترین یازیزانی لاو (یان کولسوفسکی) هەر لە خانمە پیرەکە بوو.

باشترینی هێڵی بەرگری، دی فران هەڵبژێردرا لە یانەی ئینتەر میلان.

وەک باشترین هێرشبەریش، چیرۆ ئیمۆبیلی لە یانەی لازیۆ دیاری کرا کە گۆڵکاری خولەکە و ئەورووپاش بوو.

هێڵی ناوەڕاستیش، باشترینی ئەو پێگەیەی سێریائەی درا بە پابلۆ گۆمێزی ئەتڵەنتا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button