ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

” دڵنیام دەتوانین لە یۆڤێنتوس ببەینەوە ”

یاریگا
کۆتایی ئەم هەفتەیە دوای ماوەیەکی زۆر جارێکی دیکە یارییەکانی چامپیۆنزلیگ کە بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆس کۆرۆنا دواخرا بوون دەست پێدەکەنەوە و لە یەکێك لە یارییەکاندا یۆڤێنتوس و ئۆڵمپیک لیۆنی فەڕەنسی رووبەرووی یەکتری دەبنەوە.

مێمفیس دیپای هێرشبەری هۆڵەندی یانە فەڕەنسیەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەری فەرمی یوێفا لەبارەی یارییەکە دەڵێت ” راستە ئێمە تیپێکی لاوین و چەندین لە یاریزانەکانیشمان جارێکی یەکەمیانە بەشداری چامپیۆنزلیگ دەکەن، بەڵام دڵنیاین ئێمە دەتوانین لە یۆڤێنتوس ببەینەوە و بەسەریاندا زاڵ بین، چونکە ئەو یاریزانە لاوانەی ئێمە بڕوابە بە خۆبوونێکی زۆریان هەیە ”.

ئۆڵمپیک لیۆنی فەڕەنسا لە کاتێکدا هەینی داهاتوو کاتژمێر 10ـی شەو بە کاتی هەولێر لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدە دەبێتە میوانی یۆڤێنتوس، لە یاریی چوون توانیان بە گۆڵێکی بێ وەڵام بردنەوە بەدەست بێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button