ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

یانەیەکی ئینگلیزی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی کۆتینیۆ دەست دەکات

یاریگا
فلیپ کۆتینیۆ، یاریزانی بەڕازیلی یانەی بارسێلۆنا کە بە شێوەی خواستن یاریی بۆ بایرن میونشن دەکات، بووەتە ئامانجی یانەی ئارسێناڵ.

رادیۆی کەتەلۆنیا ئاشکرای کردوو یانە لەندەنیەکە لەسەر داوای مایکل ئارتێتا راهێنەری یانەکەیان ئامادەن یاریزانە بەڕازیلیەکەی بارسا بە شێوەی خواستن بگوازنەوە یانەیان، بە مەرجێک لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە بە هاوبەشی موچەی ئەو یاریزانە دابین بکەن، چونکە بە هۆی زۆری موچەکەی هیچ یاریزانێک ئامادەنیە ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

کۆتینیۆ دوای کۆتایی هاتنی یارییەکانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ گرێبەستە کاتیەکەی تەواو دەبێت و دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا، بەڵام ئەو یانەیە دەیەوێت ئەو یاریزانە بە یەکجاری دەستبەرداری بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button