ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ناپۆلی گرانترین گرێبەستی لە مێژویدا ئەنجام دا و هێرشبەرێکی گواستەوە

یاریگا- یانەی ناپۆلی سەرکەوتوو بوو لە بە ئەنجام گەیاندنی گرێبەستی ڤیکتۆر ئۆسیمین لە یانەی لیل.

ئەم وەرزە هێرشبەرە نەیجیریەکە ئاستێکی نایابی لەگەڵ یانە فەڕەنسیەکەدا پێشکەش کرد و بوو بە جێی بایەخی یانەکانی چێڵسی و مانچستەر یونایتد و ئارسیناڵ، بەڵام ئەمڕۆ ناپۆلی کێبڕکێکەی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی کردەوە.

بە گوێرەی سەرچاوەکان، بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ و ۆماوەی پێنج وەرز بەهای گرێبەستەکە بووە و ئەوەش بوو بە گرانترین یاریزان لە مێژووی ناپۆلی.

یاریزانە تەمەن 21ساڵانەکە لەم وەرزە لەگەڵ لیل توانی 18 گۆڵ تۆمار بکات و پاسی 6 گۆڵیش بە هاوڕێکانی بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button