ئیتاڵیا

دانیلۆ فیفا ناچار دەکات تویتەکەیان لەسەر ڕۆناڵدۆ بسڕنەوە

یاریگا- دوای ئەوەی بە فەرمی یانەی یوڤێتووس بوو بە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵێگی، پێگەی فەرمی فیفا لە تویتەر پیرۆزبایی لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەکەن بەوەی تاکە یاریزانە لەمێژوودا هەر سێ خولی ئینگلیزی، ئیسپانی و ئیتاڵی بردبێتەوە.

لە وەڵامی ئەو داتایەی فیفا، دانیلۆ هەستا بە بەشداری “شێر” پێ کردنی تویتەکەی فیفا لەگەڵ دانانی ئیمۆجی واق وڕمان وەک بڵێت جگە لە ڕۆناڵدۆ، یاریزنیتریش هەیە لەو سێ خولە بووبێتە پاڵەوان، کە خودی یارزانە بەڕازیلیەکەیە.

ناوبراو پێشتر لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید هاوشانی کریستانۆ لە وەرزی 2017 و، پاشان مان سیتی لە دوو وەرزی 2018 و 2019، دواترینشیان لەگەڵ یوڤێنتوس توانی نازناوی ئەو سێ خولە بەدەست بهێنێت. ئەوە جگە لەوەی لەگەڵ پۆرتۆی پورتوگالیش لە وەرزەکانی 2012 و 2013 بوو بوون بە پاڵەونی خولی ئەو وڵاتە.

هەر بۆیە فیفا تویتەکەی خۆیان سڕیەوە ئەگەرچی فانەکان هەر زوو بابەتەکەیان قۆستەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button