ئه‌وروپائیتاڵیا

یۆڤێنتۆس دەیەوێت گرێبەستی خدێرا هەڵوەشێنێتەوە

یاریگا
سامی خدێرا، ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی بە هۆی پێکانە یەک لە دوا یەکەکانی لەوانەیە گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنرێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی لاگازێتادلۆسپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە کارگێری خانمە پیرەکە داوای لە ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەکەیان کردووە بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی هەڵوەشێنێتەوە و بۆ وەرزی داهاتوو بەبێ بەرامبەر پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات، بەڵام ئەو یاریزانە تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێکی بۆ یانەکەی نەبووە.

خدێرا لە هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یۆڤێنتۆس کۆتایی دێت و ئەم وەرزە بە هۆی پێکان بەشداری چواردە یاریی یانەکەی نەکردووە و پێکانەکانی بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی بێتە هەڵوەشاندن.

Back to top button