ئیتاڵیا

سەرۆکی سامپدۆریا: بە دڵنیایی شتێکی شاراوە لەناو لاپچینەکانی ڕۆناڵدۆ هەیە!

یاریگا- پێش یارییەکەی ئەمشەویان بەرامبەر یوڤێنتوس لە گەڕی 36ی سێریائەی، سەرۆکی سامپدۆریا چەند لێدوانێکی سەرنجڕاکێشی دا و، میدیاکان بە بایەخەوە گرنگیان پێ دا، بە تایبەت ئەو قسانەی سەبارەت بە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کردنی.

ماسیمۆ فێرێرۆ، گوتی: “تکایە گۆڵەکەی ڕۆناڵدۆم بیر مەخەنەوە. نازانم چۆن ئەو گۆڵەی تۆمار کرد. بە دڵنیاییەوە شتێکی شاراوە لە ناو لاپچینەکانیدا هەیە کە بەو شێوە تا ئەو ئاستە بەرز دەبێتەوە. بەڵام بەبێ گاڵتە، ڕۆناڵدۆ یارزانێکی نائاساییە.”

ناوبراو کە هاوکات کاری دەرهێنانی فیلمیشە، سەبارەت بەوەی دۆن لە فیلمەکانیدا ڕۆڵ پێ بدات گوتی: “ڕۆناڵدۆ ناکەم بە ئەکتەر، چونکە کەسێکی شەرمنە و خۆپارێزە، نواندن بۆ ئەو ناشێت. بۆ من، ئەو زیاتر وەک مارکەی ئۆتۆمیل بە ناویCR7 دەردەکەوێت وەک لە بواری فیلم.”

ئەمشەو لە باری بردنەوەی یوڤی، خانمە پیرەکە دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی سێریائەی. بەڵام سەرۆکەکەی سامپدۆریا دڵنیایی دا کە یانەکەی نابێتە بەرخی قوربانی لەبەردەست ڕۆنڵدۆ و هاوڕێکانی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button