ئیسپانیا

تۆنی کروس هۆکاری پەیوەندی نەکردنی بە مانچستەر یونایتد ئاشکرا دەکات

یاریگا- تۆنی کروس باس لەو هۆکارە دەکات کە بەهۆیەوە گرێبەستی مانچستەر یونایتدی ڕەت کردۆتەوە.

لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ سکای ئەڵمانیا، ئەستێرەکەی هێڵی ناوەندی مێرەنگی گوتی: “پێش دەستپێکردنی یارییەکانی مۆندیالی 2014 یانەی ماچستەر هەوڵیان دا گرێبەستم لەگەڵ واژۆ بکەن. بەڵام پێش یاری چارەکی کۆتایی جامەکە، بریکارەکەم قسەی لەگەڵ کردم سەبارەت بە ئۆفەرەکەی ڕیاڵ مەدرید بەوەی کارلۆ ئەنچلۆتی منی بە پێویست دەزانی بۆ هێڵی ناوەند لە وەرزی داهاتوو.”

کروس نەیشاردەوە کە ئەو گرنگی پێدانەی ڕیاڵ وای لێ کردووە کە ئۆفەرەکەی مان یو پشتگوێ بخات.

ئەستێرەکەی مانشافت لە بایەرنەوە ڕووی کردە قەڵای سپی بە بڕی تەنها 25 ملیۆن یۆرۆ و لەگەڵ شاهانەکاندا چەندین نازناوی نێوخۆیی و کیشوەری و جیهانی چنیەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button