فه‌ره‌نسا

میدیای فەڕەنسی ڕاستی و دروستی پەیوەندی کردنی ڤینیسۆس بە پاریسەوە دەخەنە ڕوو

یاریگا- دەنگۆیەک لە نێو شەقامی وەرزشی فەڕەنسی دروست بووە سەبارەت بە پەیوەندی کردنی ڤینیسۆس جونیۆر بە پاریس سان جێرمانەوە.

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن پی ئێس جی دەیەوێت سوود لە نێیمار ببینێت لە ڕازی کردنی ئەستێرە لاوەکەی ڕیاڵ مەدرید و گواستنەوەی بۆ باخچەی شازادەکان.

ئەمڕۆ پێگەی وەرزشی “le 10sport”ی ئەو وڵاتە بڵاوی کردۆتەوە کە چوونی ڤینیسیۆس بۆ پاریس دوورە لە ڕوودانەوە و لە ئێستادا یاریزانە بەڕازیلیەکە وەک داهاتووی مێرەنگی سەیر دەکرێت لەلایەن فلۆرێنتینۆ پێرێزەوە.

ئەم هەواڵانە لە کاتێکدایە خودی نێیمار هێشتا ڕوون نییە لەگەڵ پاریس دەمێنێتەوە یاخود دەگەڕێتەوە بۆ بارسێلۆنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button