ئیتاڵیا

فابیۆ باراچی: بەبێ هیچ گومانێک ساری لەگەڵ یوڤی دەمێنێتەوە

یاریگا- فابیۆ باراچی، بەڕێوبەری یانەی یوڤێنتوس تەمومژی نەهێشتەوە لەسەر داهاتووی ماوریزیۆ ساری و بەردەوامبوونی لە ئەرکەکەی.

لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتسی ئیتاڵی، باراچی کوتی: “بەبێ هیچ گومانێک بۆ ساڵی داهاتوو ساری ڕاهێنەری یوڤێنتوسە. هەموو قسەکان هی میدیاکانن. من بۆ 10 ساڵە لێرەم. بۆ نۆ وەرزی لەسەر یەکە لە پێشەنگی ڕیزبەندیکەین. لەگەڵ ئالێگریش پێنج وەرز نازناومان بردوەوە، بەڵام دوای هەر یەکسانبوون تەنانەت بردنەوەیەکیش، هەمیشە خۆ-ڕێکخستنەوەیەکی ناوخۆیی بوونی هەبوو.”

یوڤی لەسەر ڕێگەن بۆ بردنەوەی سکۆدیتۆی ئەم وەرزە، کاتێک کە لە کۆتا چوار یاری خولەکە تەنها چوار خاڵیان پێویستە بۆ پاڵەوانبوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button