ئیتاڵیا

ڕۆناڵدۆ لە دەستنیشانکردنی راهێنەری داهاتووی یوڤی ڕۆڵ دەبینێت

یاریگا- لە ئێستادا زیاتر لە هەر کاتێک باس لە دوورخستنووەی ماوریسیۆ ساری راهێنەری یوڤێنتوس دەکرێت لە ئەرکەکەی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆش قسەی خۆی هەیە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پێگەی وەرزشی کاڵچۆ میرکاتۆ، ناوی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ پێشنیاز کراوە بۆ شوێنگرتنەوەی ساری، بەڵام ئەوە لەلایەن ڕۆناڵدۆوە ڕەت کراوەتەوە گوایە ئەو ڕاهێنەرە توانای بەدەست هێنانی دەستکەوتی نییە لەگەڵ یوڤی، ئەوەش بە لە بەرچاو گرتنی ئەو ماوەیەی لەگە تۆتنهامدا بووە.

یوڤی لەم وەرزە ئاستی هەڵکشان و داکشانی زۆری بەخۆوە بینی و سەرچاوەکانیش باس لە ناکۆکی نێوان دۆن و ساری دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button