ئه‌وروپائینگڵته‌را

کانتی بەشداری یاریی داهاتوو ناکات

یاریگا
نگۆلۆ کانتی، ناوەڕاستکاری فەڕەنسی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بە هۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، بەشداری یاریی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد ناکات.

فرانک لامپارد راهێنەری یانە لەندەنیەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی یانەکەی رایگەیاند ” کانتی تاوەکو ئێستا بە تەواوەتی لە پێکانەکەی رزگاری نەبووە و بەم هۆیەوە بۆ یاریی داهاتوو بەشداری ناکات، هەروەها چەند یاریزانێکی دیکەمان کێشەیان هەیە 24 کاتژمێری داهاتوو چارەنوسیان یەکلایی دەبێتەوە ”.

چێڵسی یەک شەممەی داهاتوو کاتژمێر 20:00 بە کاتی هەولێر لە یاریی قۆناخی پێش کۆتایی جامی خولی ئینگڵاند لە یاریگای وێبملی رووبەرووی مانچێستەر یونایتد دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button