ئیتاڵیا

ئەم هاوینە یوڤی درستبەرداری زیاتر لە “نیودەرزەن” لە یاریزانەکانی دەبێت

یاریگا- یانەی یوڤێنتوس لە بەرنامەیدا پاکسازییەکی بە کۆمەڵ لە ڕیزەکانیدا بکات. بۆ ئەو مەبەستەش بە کۆمەڵ دەستبەرداری یاریزانەکانی دەبێت لە گواستنەوەکانی هاویندا.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پێگەی وەرزشی کاڵچۆ میرکاتۆ! یوڤی دەستبەرداری چەند یاریزانێکی دەبێت بەبێ گوێ دان بە ئەنجامەکانی ئەم وەرزەی لە خولی ئیتاڵیا و یانە پاڵەوانەکان.

ئەو یاریزانانەی ناویان لە زانیارییەکانی پێگەکەدا هاتووە بریتین لە هەریەک لە گۆنزالۆ هیگواین سەرەڕای ئەوەی لە زۆرێک لە یارییەکاندا پشتی پێ دەبەستێت. فێردیکۆ بێرناندسکی، کریستیان ڕۆمیۆ و لوکا پیلیگرینیشی داناوە بۆ مامەڵەی ئاڵوگۆڕ پێکردن.

ئەوانە و هەروەها سامی خزێرە، بیلیز ماتویدی، ماتیا دی چیلیۆ و دانێلی ڕۆگانی لیستەکەی یوڤی تەواو دەکەن.

ئاستی خانمە پیرەکە لەم وەرزەدا هەڵکشان و داکشانی زۆری بەخۆوە دەبینێت. دوای هەفتەی 33ی سێریائەی بە 77 خاڵ و جیاوازی شەش خاڵ لە ئینتەرەوە دوورە. لە چامپیۆنزلیگیش بە گۆڵێک شکستی هێناوە بەرامبەر لیۆنی فەڕەنسی لە یاریی چوونی قۆناغی 16ی پاڵەوانێتیەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button