ئه‌وروپائیسپانیا

” کۆتینیۆ داهاتووی خۆی یەکلایی کردووەتەوە ”

یاریگا
فلیپ کۆتینیۆ، یاریزانی بەڕازیلی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا کە بە شێوەی خواستن یاریی بۆ یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا دەکات، دەیەوێت وەرزی داهاتوو بگەڕێتەوە پرێمەرلیگ لە ئینگڵاند.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە یاریزانەکەی بلاوگرانا دوای کۆتایی هاتنی چامپیۆنزلیگ و گرێبەستە کاتیەکەی لەگەڵ یانە ئەڵمانیەکە، جارێکە دیکە دەگەڕێتەوە پرێمەرلیگ و پەیوەندی بە یەکێک لە یانەکانی ئەو خولەوە دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا ئاشکرای نەکردووە یاریی بۆ کام یانە دەکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە چاوەڕێ دەکرێت یانەی داهاتووی کۆتینیۆ چێڵسی بێت، بە مەرجێک ئەگەر کارگێری بارسا داشکانێکی باش لە نرخی بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button