ئینگڵته‌را

ئێریک دایەر بۆ چوار یاری سڕ کرا

یاریگا- ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا بە فەرمی ماوەی سزادانی ئێریک دایەری یاریزانی تۆتنهامی ڕاگەیاند.

دایەر لە سەرەتای مانگی سێی ئەم ساڵ و لە یاری نێوان یانەکەی و نۆرویچ سیتی لە میانی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، هاوشاوڵی بردە سەر کورسی هاندەران کاتێک کە زانی براکەی لەلایەن هاندەرێکێ نۆرویچەوە سووکایەتی پێ دەکرێت.

ئەگەرچی هیچ بەریەککەوتنێک ڕووی نەدا و توانرا ڕێ لە پەلاماردانەکەی دایەر بگیردرێت، بەڵام ئەو ڕەفتارەی بەرگریکارە ئینگلیزیەکە بە ناشیاو و پێشێکردنی یاسای E3 لەسەری هەژمار کرا و بۆیە ئەمڕۆ ڕاگەیەندرا کە ناوبراو بۆ چوار یاری ڕادەگیردرێت و لەگەڵ سزای ماددی 40 هەزار پاوەند.

هەر ئەوکات جۆزێ مۆرینهۆی ڕاهێنەر ڕای خۆی لە بارەی ڕووداوەکەوە ڕاگەیاند و گوتی: ” کە وەک پیشەگەر نابێت شتی وا کەین، بەڵام کاتێک سووکایەتیت پێ دەکرێت و خێزانەکەت یان کەسێکی خێزانەکەت تێوەدەگلێنن و کار دەگاتە ئەوە، هەرکەسێک لە ئێمەش بێت هەر کاردانەوەمان دەبێت.”

بەو سزایە، یانەکەی مۆرینهۆ گورزێکی کاریگەری بەردەکەوێت لە کۆی ئەو پێنج یارییەی لە پریمەرلیگ ماویانە. بەوپێیەی دایەر ڕەگەزێکی زۆر گرنگی تۆتنهام بوو لە دوای دەست پێکردنەوەی یارییەکان. لە کاتێکیشدایە کە سپێرس جەنگی گەشتن بە پێگەیەکی چامپیۆنزلیگ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button