ئه‌ڵمانیا

کای هاڤێرتز داوای لە یانەکەی کردووە ڕێگە بە ڕۆشتنی بدەن

یاریگا- کای هاڤێرتزی ئەستێرەی دەرکەوتووی لیڤەرکوزن داوای لە یانەکەی کردووە دەستبەرداری ببن و ئەم هاوینە ئەڵمانیا جێ بهێڵێت و وێستگەی داهاتووی خۆی هەڵبژێرێت.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی، یاریزانە تەمەن 21 ساڵانەکە فشاری دروست کردووە کە لە بازاڕی گواستنەوەکانی هاویندا لیڤەرکوزن ڕێگە بە ڕۆشتنی بدەن. یانەی چێڵسی و ڕیاڵ مەدرید کێبڕکێی گواستنەوەی هاڤێرتز دەکەن بە هاتنە پێشەوەی زیاتری یانە ئینگلیزیەکە کە ئامادەیە بڕی 90 ملیۆن پاوەندی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدەن.

هاڤێرتز ئەم وەرزەی لەگەڵ لیڤەرکوزن بە نایابی بەڕێ کرد و توانی لە 43 یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا، 17 گۆڵ تۆمار بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button