ئینگلتەرا

لامپارد: هیچ داوایەکمان بۆ گواستنەوەی کای هاڤێرتز پێشکەش نەکردووە

یاریگا- فرانک لامپارد دووپاتی دەکاتەوە کە هیچ داوایەکیان پێشکەش نەکردووە بۆ کڕینی کای هارڤێرتز لە یانەی بایەر لیڤەکوزن.

لە پرێس کۆنفرانسی پێش یاریی داهاتوویان بەرامبەر مان سیتی سیتی، ڕاهێنەرەکەی بلووز جەختی کردەوە کە داخوازیان لەسەر ئەو ناوەڕاستکارە پێشکەشی یانەکەی بۆندسلیگا نەکردووە و هیچ گفتوگۆیەکیش لە ئارادا نییە.

هاڤێرتزی تەمەن 21 ساڵ، بە ئاستە نایابەکەی چاوی یانە گەورەکانی بە لای خۆیدا ڕاکێشاوە و، دەنگۆ هەبوو کە چێڵسی لە دوای یەکلایی کردنەوەی کڕینی تیمۆ وێرنەر، ئامانجی دووەمی لەو یاریزانەدا بە دی بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button