فه‌ره‌نسا

هێرێرا بە لێدوانێک ئاماژەکانی پەیوەندی کردنی مباپێ بە ڕیاڵ مەدریدەوە دەوروژێنێت

یاریگا- لێدوانێکی ئاندێر هێرێرا یاریزانی پاریس سانت جێرمان ئاماژەکانی پەیوەندی کردنی کیلیان مباپێی هاوتیمی بە ڕیاڵ مەدردیدەوە تۆختر دەکاتەوە.

لە چاوپێکەوتنێکیدا هێرێرا ئەوەی درکاندووە کە مباپێ لە ژووری جلگۆڕین لەگەڵ یاریزانە ئیسپانییەکاندا هەوڵ دەدات هەر بە ئیساپنی قسان بکات. ئەوەش لە نێو ناوەند و میدیا وەرزشیەکاندا وەک ئاماژەیەکی بەهێز لێک دەدرێتەوە کە یاریزانە فەڕەنسییەکە لە خۆئامادەکردندایە بۆ چوونی بۆ ڕیاڵ مەدرید کە ماوەیەکی خواستی یانە شاهانەکەیە گرێبەستی لەگەڵ ئەنجام بدات.

دوای ئەو لێدوانانەی، ئەمڕۆ جارێکیتر میدیاکان ئەوەیان بڵاو کردۆتەوە کە هێرێرا لە قسەکانی پەشان بۆتەوە لە پێناو نەورووژاندنی بابەتی ڕۆشتنی مباپێ بۆ ڕیاڵ مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button