ئه‌ڵمانیا

بۆچی کڵۆپ نەبوو بە ڕاهێنەری بایەرن میونخ؟ ڕومەنیگە وەڵام دەداتەوە

یاریگا- کارل هاینز ڕومەنیگە ئەو هۆکارە ئاشکرا دەکات کە ڕێگر بووە لەوەی بایەرن میونخ یۆرگن کڵۆپ بکات بە ڕاهێنەری یانەکە.

دوای دوو ئەزموونی درەوشاوە لەگەڵ ماینز و بروسیا دۆرتمۆند، هەموو چاوەڕوانییەکان بۆ ئەوە بوون وێستگەی دواتری کلۆپ لەگەڵ بایەرن بێت، بەتایبەت کە یانە باڤارییەکە خواستی ئەوەی هەبووە. بە تایبەتتریش کاتێک ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و ماریۆ گۆتزە، کە یۆرگن کڵۆپ تواناکانیانی گەشە پێ دا، روویان کردە بایەرن. هۆکاری گرێبەست نەکردن لەگەڵ ئەو ڕاهێنەرە، کارل هاینز ڕومەنیگەی بەڕێوبەری جێبەجێکاری باڤاریەکان بۆ ڕۆژنامەی سپۆرت بیڵدی ئەڵمانی ڕوون دەکاتەوە و دەڵێت: “کڵۆپ بۆ ماوەی چەند ساڵێک ڕکابەری ئێمە بوو. بە نیسبەت ئێمەشەوە ئەو یەکێک بوو لە هەرە باشترین ڕاهێنەرەکانی ئەورووپا. بێ گومان لە ماوەکانی ڕابردوودا بژاردەیەکی ئێمە بوو بیکەین بە ڕاهێنەر. کڵۆپ  ڕاهێنەرێکی مەزنە و کەسێکی زۆر بەڕێزە، هەرکاتێک ئێمە بە دای ڕاهێنەردا دەگەڕاین، ئەو بە یانەیەکیترەوە پەیوەست بوو.”

یۆرگن کڵۆپ دوای ئەوەی  ساڵی 2015 لە دۆرتمۆندوەوە ڕووی کردە لیڤەرپووڵ، توانی چامپیۆنزلیگ بە دەست بهێنێت و ئەم وەرزەش ببن بە پاڵەوانی پریمەرلیگ لە دوای 30 ساڵ لە بێ بەش بوون لەو نازناوە بۆ ڕێدز.

بابەتی زیاتر

Back to top button