ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

لە یوڤی گفتوگۆ لە بارەی گواستنەوەی ئالابا دەکرێت

یاریگا- یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی چاوی لە گواستنەوەی داڤید ئالابایە لە بایەرن میونخ و بۆ ئەو مەبەسستەش تاوتوێی ئامانجەکەیان کردووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پاولۆ باجانینی ڕۆژنامەنووس لە تۆڕی هەواڵی “ڕای” کە بە گوتەی ئەو، گوێی لە کەسایەتیە نزیک و بەرپرسەکانی خانمە پیرەکە بووە گفتوگۆیان لە بارەی گواستنەوەی یاریزانە نەمساییەکەوە کردوە.

باجانینی ئەوەش خستۆتە ڕوو کە یوڤی دەیەوێت ئالابای 28 ساڵ لە گواستنەوەکانی هاوینەدا بگوازێتەوە بۆ ڕیزەکانی بیانکۆنێری، بە تایبەت کاتێک زانیارییان هەیە ناوبراو ئەم هاوینە باڤارییەکان جێدەهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button