ئیسپانیا

زیدان: پێش ئەوەی ڕامۆس لە ڕیاڵ دەرچێت، من دەڕۆم

یاریگا- زینەدین زیدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید تیشکی خستە چەند سەر بابەتێکی جیاواز لە لێدوانی پێش یارییەکەی سبەی شەویان بەرامبەر ئیسپانیۆل لە هەفتەی 32ی لالیگا.

زیزۆ ئەوەی درکاند کە بۆ ماوەیەکی درێژ لە کاری ڕاهێنەرایەتیدا نامێنێتەوە. هاوکات پەسنی زۆری سێرجیۆ ڕامۆسی کاپتنی مێرەنگی کرد، وەک گوتی: “ئەوەی ڕامۆس پێشکەشی دەکات مایەی سەرسوڕمانی من نییە، ئێمە بەختەوەرین کە ئەومان هەیە. دڵنیاییەکی زۆرم هەیە کە تا کۆتایی هەر لەگەڵ ڕیاڵ دەمێنێتەوە، پێش ئەوەی ئەو لە ڕیاڵ دەرچێت، من دەڕۆم.

“نازانم کەی لە کاری ڕاهێنەرایەتی دەوەستم، بەڵام دڵنیام کە بۆ ماوەی 20 بەردەوام نابم. هێشتاش وا هەست دەکەم یاریزانم و یاری تۆپی پێ دەکەم.”

بردنەوەی ڕیاڵ لە ئیسپانیۆل، شاهانەکان بە جیاوازی دوو خاڵ لە بارسای ڕکابەریان دەکاتە پێشەنگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button