ئیسپانیا

باوکی خامیس ڕۆدریگێز: بەم پاساوە ڕیاڵ دەستبەرداری ڕۆدریگێز نەبوو ڕوو بکاتە ئەتڵەتیکۆ مەدرید

یاریگا- باوکی خامیس ڕۆدریگێز باس لەو هۆکارە دەکات کە سەرەڕای گرنگیپێدانی یانەکانیتر بە کوڕەکەی، بەڵام هێشتا هەر لە ڕیاڵ مەدرید مایەوە.

لە لێدوانێکیدا بۆ دیفینسا سێنتراڵ، خوان کارلۆس ڕیستریبۆ باوکی ناوەراستکارە کۆڵۆمبیەکە ڕوونی کردەوە کە ڕیاڵ پێی ڕاگەیاندوون خامیس یاریزانێکی گرنگی یانەکەیە و نایەنەوێت بڕوات، وەک گوتی: “خواستی خامیس ئەوە بوو کە بچێتە ئەتڵەتیکۆ مەدرید، چونکە نەیدەویست لە ئیسپانیا بروات، بۆیە بە داخوازییەکەی ناپۆلیش ئاسوودە نەبوو. حەزی خوای هەر یاریکردن بوو لە مەدرید، ئەوەش واتای ئەوە نییە کە لە لایەن یانەکانیترەوە داخوازیی و ئۆفەری پێشکەش نەکرابێت، تەنها ئەوەیە کە ئەو هەست بە ئاسوودەیی دەکات لەئیسپانیا.

وتیشی: “بوونی کارلۆ ئەنچلۆتی لە ناپۆلی پاڵنەرێکی گەورە بوو کە ڕوو بکاتە ناپۆلی، لەگەڵ ئەوەدا هیچ گرفتێک نەبوو جگە لەوەی کە بەدەر لە تۆپی پێ، بەهۆکاری خێزانیی هەر پەرۆشی ئەوە بوو لە ئیسپانیا بمێنێتەوە. هیچ شتێکی ئەرێنیی لە ئارادا نەبوو بۆ ناپۆلی. سەبارەت بە داڤید ئۆسپینایش (هاونیشتیمانی و ژنبرای خامیس) پێوەندییان لەوپەڕی باشیدایە و پێوەندییەکی پیشەیی و مرۆییە و هیچ گرفتێک بوونی نییە.”

یاریزانە کۆڵۆمبیەکە ساڵی 2014 لە مۆناکۆوە رووی کردە مێرەنگی و پاشان بۆ ماوەی دوو وەرز بە خواستن درێسی بایەرن میونخی پۆشی. سەرەتای ئەم ساڵ گەڕایەوە مەدرید بەڵام نەیتوانیوە پێگەی سەرەکی مسۆگەر بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button