ئه‌وروپا

كاكا: نەیمار شایستەی تۆپی ئاڵتوونیە ئەگەر چامپیۆنسلیگ ببەنەوە

یاریگا: كاكا، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی سامبا متمانەی بە نەیماری هاونیشتیمانی هەیە كە تۆپی ئاڵتوونی بباتەوە.

كاكا سەبارەت بە نەیمار دەڵێت:لەو باوەڕەدام كە باشترین یاریزانی جیهان لەم ڕۆژانەدا بەسەركردایەتی یانەكەت بۆ بردنەوەی نازناوەكان دیاری دەكرێت، پێوویستە سەیری چامپیۆنسلیگ بكەین،ئەگەر نەیمار سەركەوتوو بێت لە سەركردایەتی كردنی پاریس سان جێرمان بۆ بردنەوەی نازناوەكە، ئەوا بێ هیچ گومانێك شایسەتی باڵۆن دۆرە.

بۆ بیر هێنانەوە ئەستێرە بەڕازیلیەكە لە ساڵی 2007 توانی تۆپی ئاڵتوونی بەدەست بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button