ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

ئارسێناڵ یاریزانێکی بارسێلۆنای بەرامبەر ئۆبامێیانگ دەوێت

یاریگا
ماوەیەکە پیەر ئێمەریک ئاوبامێیانگ گۆڵکاری گابۆنی یانەی ئارسێنالی ئینگلیزی بووەتە ئامانجی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا و چاوەڕێ دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا هەردوو یانە گفتوگۆکانیان بۆ ئەم پرۆژەیە دەست پێ بکەن.

رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووە یانە ئینگلیزیەکە پێش ئەوەی گرێبەستی گۆڵکاری یانەکەیان کۆتایی بێت دەیانەوێت بەرامبەر شتێک دەستبەرداری بن، نەوەک بە خۆرایی یانەکەیان جێبێڵێت و بارساش هەوڵی گواستنەوەی دەدات، بۆیە تۆپ هاوێژەکان بەرامبەر گواستنەوەی یاریزانەکەیان بۆ بلاوگرانا، داوای بڕێک پارە و نیتۆی گۆڵپارێزی ئەو یانەیە دەکەن.

بارسێلۆنا ئەم هاوینە هەموو ئامانجی گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز هێرشبەری یانەی ئینتەر میلانە، بەڵام زۆری نرخی ئەو یاریزانە بووەتە سەرئێشە بۆیان، لەبەر ئەوەیە چاوەڕێ دەکرێت ئاوبامێیانگ بکەنە ئامانج.

بابەتی زیاتر

Back to top button