ئینگڵته‌را

پێکان یاریزانێکی ئارسیناڵ بۆ چەند مانگێک دوور دەخاتەوە

یاریگا- لە پرێس کۆنفرانسی پێش یاریی داهاتوویان بەرامبەر ساوسهامپتن، مایکڵ ئارتێتا هەواڵێ ناخۆشی بە گوێی هاندەرانی ئارسیناڵ دا سەبارەت بە پێکانی گابرێل مارتینێلی یاریزانی تۆپچیەکان.

ڕاهێنەرە ئیسپانیەکە گوتی: “دوێنێ هەواڵێکی زۆر ناخۆشمان پێگەشت جارێکیتر. لە کۆتا بەشی ڕاهێنانەکانمان، لەلایەن یاریزانێکیترەوە لێی دراوە و زیانی بە ئەژنۆی گەیاندووە. دوکتۆر پشکنینی ڕادەی پێکانەکەی دەکات، بەڵام بە هیچ شێوەیەک باش دیار نادات بارودۆخی. نازانین چەنێک دوور دەکەوێتەوە، بەڵام وا دیارە چەند مانگێک بێت.”

ئارسیناڵ بە 40 خاڵەوە لە پلەی دەیەمی ڕیزبەندی دەبینرێت، بە جیاوازی 11 خاڵ لە کۆتا پێگەی پەڕینەوە بۆ چامپیۆنزلیگ کە چێڵسی داگیری کردووە.

پێکانی بەڕازیلییە 18 ساڵانەکە لە کاتێکدایە کە هەریەکە لە سۆکراتیسی بەرگریکار و شاکا، بە گوتەی ئارتێتا ئامادەیی تەواویان نییە بۆ ڕوبەڕوو بوونەوەکەی ئەمرۆ چوارشەممە کاتێک دەبنە میوانی ساوساهمپتنی پلەی چواردەهەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button