ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڕایۆڵا دەیەوێت ئیبراهیمۆڤیچ بنێرێتە ڕیاڵ مەدرید!

یاریگا- مینۆ ڕایۆڵا، بریکاری بەناوبانگی یاریزانان، دەیەوێت زاڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ بنێرێتە ڕیزەکانی ڕیاڵ مەدرید.

بە گوێرەی هەواڵێکی پێگەی Goalی وەزرشی کە پشتی بە زانیارییەکانی “دۆن باڵۆن” بەستووە، ڕایۆڵا دەیەوێت وێستگەی داهاتووی ئیبرا لە دوای ئەی سی میلان، یانە شاهانەکەی ئیسپانیا بێت.

ئەفسانە سویدیە تەمەن 38 ساڵانەکە، زستانی ڕابردوو لە گالاکسی ئەمریکیەوە بە خۆڕایی ڕووی کردە میلان، کە ساڵانی پێشووتر یاری بۆ دەکردن.

بۆندەکەی زاڵاتان ئەم هاوینە کۆتایی دێت و وا بڵاوە کە ڕۆسۆنێری ئامادەن بۆی نوێ بکەنەوە، بەڵام گۆڵکارە بە ئەزموونەکە دەخوازێت ئەزموونێکیتر تاقی بکاتەوە لە ئاستێکی بەرزدا. ڕایۆڵای بریکاریشی دەیەوێت مێرەنگی وێستگەی داهاتووی بێت کە ساڵانێک لە کلاسیکۆی ئیسپانیا ڕکابەری بوو بە درێسی بارسێلۆناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button