ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

سکای سپۆرتس: یوڤێنتوس بە 80 ملیۆن یۆرۆ ڕازی بووە بۆ گواستنەوەی ئارسەر

یاریگا- بە گوێرەی هەواڵێکی بە پەلەی سکای سپۆرتس کە تۆزێک پێش ئێستا بڵاو کردەوە، یوڤێنتوس ڕازی بووە بە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ ئارسەر مێلۆ لە بارسا بکڕێت.

بە گوێرەی سەرچاوەکە، مووچەی ساڵانەی یاریزانە بەڕازیلیەکە لە یوڤی دەبێتە 5 ملیۆن یۆرۆ کە زیاترە لەوەی لە بارسا وەری دەگرێت.

سکای ئەوەشی ڕوون کردۆتەوە کە ناوەڕاستکارەکە جارێ لە کامپ نو دەمێنێتەوە و دەجەنگێت لە پێناو پێگەی سەرەکی.

لەم سەروبەندەدا، بلاوگارانا هەوڵەکانی پێش دەخات بۆ گواستنەوی میراڵیم پیانیچ لە خانمە پیرەکە، بۆ ئەم مەبەستەش گفتوگۆکان بەردەوامی پێ دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button