یاریگا

ڤیدیۆ: تاکە گۆڵەکەی هەڵبژاردەی عێراق لە مێژووی مۆندیال ئەحمەد ڕازی تۆماری کرد

یاریگا- بەیانی ئەمڕۆ ناوەندی وەرزشی عێراقی هەواڵێکی دڵتەزێنیان پێگەشت بە گیان لە دەستدانی ئەستێرەی پێشووتری هەڵبژاردەی عێراق، ئەحمەد ڕازی بە هۆی باڤایرۆسی کۆرۆناوە.

شێرەکانی ڕائفیدەین تەنها لە یەک مۆندیالدا بەشداریان کردووە، ئەویش مۆندیالی 1986ی مەکسیک، لە کۆمەڵەی B هاوشانی هەڵبژاردەکانی مەکسیک، پاراگوای و بەلجیکا.

عێراق لەو مۆندیالەدا بەبێ کۆکردنەوەی هیچ خاڵێک ماڵئاوایی کرد. چوار گۆڵیان لێ کرا و تەنها گۆڵێکیان تۆمار کرد، کە ئەحمەد رازی تۆماری کرد بەرامبەر بەلجیکا

شایانی باسە، هەر لەو مۆندیالەدا ئەستێرە ناودارەکەی عێراق بەرامبەر پاراگوای لە تۆپێکی گۆشەوە بە لێدانێکی سەر توانی گۆڵی یەکسانبوون تۆمار بکات، بەڵام ناوبژیوان فیکەی کۆتایی گێمی یەکەمی لێ دا و گۆڵەکەی هەژمار نەکرد. ئەوەش رەخنە و ناڕەزایەتیەکی لێ کەوتەوە.

– ڤیدیۆی هەردوو گۆڵەکەی بەرامبەر بەلجیکا و پاراگوای

 

بابەتی زیاتر

Back to top button