ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا ئامادەیە کۆتینیۆ بە خواستن بداتە یانەیەکی ئینگلیزی

یاریگا
فلیپ کۆتینیۆ، یاریزانی بەڕازیلی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا کە بە شێوەی خواستن یاریی بۆ بایرن میونشن دەکات، لەوانەیە وەرزی داهاتوو بگەڕێتەوە پرێمەرلیگ.

یاریزانە بەڕازیلیەکە دوای کۆتایی هاتنی چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە گرێبەستەکە کاتیەکەی لەگەڵ یانە ئەڵمانیەکە کۆتایی دێت و بلاوگراناش ئامادەنیە بیگەڕێنێتەوە و بەم هۆیەوە ئەوان ئامادەن ئەو یاریزانە بە خواستن بدەن بە یانەی ئێڤەرتۆن، بەڵام گەورەترین کێشەی یانە ئینگلیزیەکە ئەوەیە لە توانایاندا نیە تەواوی موچەی ئەو یاریزانە بدەن.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردووە کارگێری بارسا لە پێناو ئەوەی کۆتینیۆ بە یانەیەکی ئینگلیزی بفرۆشن دەیانەوێت ئەو یاریزانە سەرەتا بە خواستن بدەنە یانەیەکی ئەم وڵاتە و ئامادەشن بەشێک لە موچەکەی بدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button