ئینگڵته‌را

ڕۆی کین: من بم ناهێڵم دی خیا و ماگوایەر بە پاسەکە بگەڕێنەوە بۆ مانچستەر، بە تاکسی دەیاننێرمەوە!

یاریگا-ڕۆی کینی ئەستێرە و کاپتنی پێشووتری یانەی مانچستەر یونایتد توانج و ڕەخنەی ڕوخێنەر لە ئاستی داڤید دی خیا و هاری ماگوایەر دەگرێت دوای یەکسانبوونی یانەکەی بەرامبەر تۆتنهام بە گۆڵێک.

لە شرۆڤەی یارییەکەدا لە کەناڵی سکای سپۆرتس، کین پەست و نیگەرانییەکەی زۆری پێوە دیار بوو لە هەڵسەنگاندنی مانچستەر بە گشتی و، ئەو دوو یاریزانە بە تایبەتی، گوتی: “گۆڵپارێزێکی نێودەوڵەتی دامەزراو! من زۆر سەرم سوڕماوە. بێزارم بوومە گۆڵپارێزە. ماگوایەر و دی خیا؟ من بم ناهێڵم بە پاسی یاریزانەکان بگەڕێنەوە بۆ مانچستەر، لە بری ئەوە تاکسیان بۆ دەگرم. دەشڵێن تۆ حەقت نەبێت و کاری خۆت بکە، ئێمە یانەکە سەردەخەین بۆ چوار یەکەمەکە، بەڵێ چوار یەکەمەکە! ئەوە باسی بردنەوەی نازناوەکان هەر مەکە! بە راستی قیزم لەوە دەبێتەوە. دی خیا و ماگوایەر دەبێت ئێوە لە شەرمدا سەرتان نەوی بکەن. دی خیا ئەو گۆڵپارێزەیە کە زۆرترین زیادەڕەوی کراوە لە چاو ئاستەکەیدا. چۆن دەبێت بەو شێوەیە گۆڵت لێ بکرێت و بتبڕن ماگوایەر! لە گێمی یەکەمەدا من بوایەم سزای دی خیام دەدا. هیچ بواری دەربازبوونی نەدەبوو لێم. بە بۆکس لێم دەدا. ئەوە تۆپە سادەترین گەڕاندنەوەیە بۆ گۆڵپارێزێکی نێودەوڵەتی دامەزراو.”

دوای کۆتایهاتنی یارییەکە، کاتێک مانچستەر لە ڕێگەی لێدانی سزا یەکسانی کردەوە، کین تۆزێک لە سزاکەی سەر دی خیا و ماگوایەری کەم کردەوە و گوتی: “قەیناکە دەهێڵم بە پاسەکە بگەڕێنەوە، بەڵام لە دوای دواوە دایاندەنێم.”

 

بابەتی زیاتر

Back to top button