ئینگلتەرا

گواردیۆلا هەموو شتێکی لە بارەی سانێ و جێهێشتنی یانەکەی درکاند

یاریگا- ئێستا ئیتر گەردێک گومان نەماوەتەوە بەسەر چوونی لێرۆی سانێ لە مان سیتی و ئاشکراکردنی یانەیەکی نوێ.

لە چاوپێکەوتنێکیدا، پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری سیتیزنس هەموو شتێکی ئاشکرا کرد لە بارەی سانێ و ڕەتکردنەوەی نوێکردنەوەئ گرێبسەت لەلایەن یاریزانە ئەڵمانیەکەوە، وەک گوتی: “لێرۆی پێی گوتین کە نایەوێت گرێبەستەکەیمان لەگەڵ نوێ بکاتەوە. واتا دەیەوێت بڕوات. ئەوەش یان ئەم هاوینە یاخود هاوینی دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی ڕوو دەدات. یانەکەی دوو تا سێ جار دەستپێشخەری کرد بۆ نوێکردنەوەی، بەڵام ئەو ڕەتی کردەوە. کەواتا دەیەوێت لە یانەیەکیتر یاری بکات. ئەگەر هەردوو یانەکە ڕێک بکەون، ئەوا ئەم هاوینە دەڕوات، ئەگەرنا ئەوە دەکەوێتە هاوینی ساڵی داهاتوو.

پیپ پێناخۆشبوونی بۆ ئەوە دەربڕی و گوتی: “بێ گومان هەست بە بێ هیوای دەکەم، چونکە ئەو هێشتا گەنجە و توانا و ئاستێکی هەیە باوەڕ ناکەیت. زەحمەتە لە نموونەی ئەو بدۆزیتەوە لە جیهاندا.”

سانێی تەمەن 24 ساڵ یەکێک بوو لە لاوە دەرکەوتووەکانی بۆندسلیگا لە ڕیزەکانی یانەی شاڵکە. ساڵی 2016 بە بڕی 52 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە بۆ مان سیتی.

ماوەیەکە بایەرن میونخ نزیک بۆتەوە لە گەڕاندنەوەی بۆ بۆندسلیگا. لە ماوەی گواستەوەکانی رابردوودا هەوڵی دا بۆ ئەو مەبەستە، بەڵام پێکانە درێژخایەنەکەی لە بەستەرەکانی ئەژنۆی یاریزانی ناوبراو، لەمپەری دروست کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button