چامپیۆنزلیگ

“بە تەواوەتی هاوڕای ئەوانەم کە دەڵێن مێسی و چاڤی و ئینێستات نیە بۆیە چامپیۆنزلیگ نابەیتەوە”

یاریگا- پیپ گواردیۆلا نایشارێتەوە کە چەند بەخت یوەری بووە لە بردنەوەی نازناوەکان بە تایبەت چامپیۆنزلیگ لەگەڵ بارسێلۆنا کاتێک کە خاوەنی سیانەی تۆقێنەری وەک مێسی و چاڤی و ئینێستا بووە.

لە چاوپێکەتنی ڕۆژنامەوانی پاش کرانە دەرەوەیان لەسەر دەستی یانەی لیۆنی فەڕەنسی، پرسیار ئاراستەی گواردیۆلا کرا: لەوەتەی جێهێشتی بارساوە، چامپیۆنزلیگت نەبردۆتەوە و خەڵکێکیش دەڵێن لەبەر ئەوەیە کە مێسی و چاڤی و ئینێستات نییە.

پیپ لە وەڵامدا گوتی: “بە تەواوەتی هاوڕای ئەوەم. کاتی خۆشی کە ڕاهێنەری بارسێلۆنا بووم، چەندین جار ئەوەم گوتووە. بۆ چرکەیەکیش گفتوگۆ ناکەم بۆ نکۆڵیکرد لەو قسەیە. وتوومە کە من لەوێ بووم، دەمگوت خاوەنی یارزانگەلێکی سەرسوڕهێنەرم. خۆ لە بایەرن میونخ و مان سیتیش بە هەمان شێوە، بەڵام لەگەڵ بارسا من پیاوێکی بەخت-یار بووم.”

گواردیۆلا ئەم وەرزەش نەیتوانی لەگەڵ مان سیتی بگاتە چارەکی کۆتایی و بە ئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراوی 3-1 بە لیۆنی فەڕەنسی دۆڕا و لەچارەکی کۆتایی ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەکە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button