ئه‌ڵمانیا

بریکاری حەکیمی ڕاستی و دروستی گرنگی پێدانی بایەرن بە یاریزانەکە ڕوون دەکاتەوە

یاریگا- ئاستە بەرزەکەی لەگەڵ دۆرتمۆند پێشکەشی دەکات، وای  لە ناوی ئەشرەف حەکیمی کردووە هەر جارە و بە یانەیەکەوە ببەسترێتەوە، هەر بۆیە بریکارەکارەکەی بە دەنگێکی ڕوون گەرد لە سەر ڕاستی و دروستی ئەو هەواڵانە ناهێڵێت.

یەکێک لەو یانانەی ماوەیەکە بە یاریزانەکەوە دەبەسترێت، بایەرن میونخی ڕکابەری مێژوویی دۆرتمۆندە کە ئەستێرە مەغریبیەکە بە خواستن یاری بۆ دەکات. بەڵام لە نوێترین زانیاریدا لە زاری ئالیخاندرۆ کامانۆ کە بۆ پێگەی گۆڵ-ی چاپی ئەڵمانی خستوویەتیە روو، دەڵێت: “چەدن یانەیەکی گەورەی ئەورووپی دەیانەوێت سوود لە تواناکانی حەکیمی ببین، بەڵام نازانم ئەو دەنگۆیانەی خواستی بایەرن لە کوێوە هاتووە. شتەکە دوورە لە ڕاستیەوە. هیچ کەسیش نە لە ڕیاڵ و نە لە بایەرن لەگەڵ مندا قسەیان نەکردووە سەبارەت بە گواستنەوەی حەکیمی بۆ باڤاریا.”

حەکیمی دوای ئەوەی بە خواستن ڕووی کردە سیگناڵ ئیدونا پارک، ئاستی تەواوەتی پیشان دا و بە شێوەیەک لە کۆی 43 یاری ئەم وەرزەیدا لەو یانەیە لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکان، توانیویەتی نۆ گۆڵ تۆمار بکات و پاسی دە گۆڵیش بە هاوڕێکانی بدات.

بریکاری ناوبراو ئەوەشی دووپات کردەوە کە ئەوان سەبارەت بە گەڕاندنەوەی بۆ ڕیاڵ لەم هاوینە ئارامن، بەوپێیەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە شاهانەکان تا ساڵی 2022 دەخایەنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button