ئیسپانیا

مۆدریچ: دەمەوێت لە مەدرید واز لە یاریکردن بهێنم

یاریگا- لوکا مودریچی ئەستێرەی کرواتی و یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی خوازیارە هەر لەو یانەیە کۆتایی بە کاروانی وەرزشی یاری کردنی بهێنێت.

هاوکات یاریسازەکەی مێرەنگی ئەو خواستەشی بۆ یانەکەی بە جێ هێشت نەک تەنها حەزێکی کەسیی خۆی، بۆ لاگازێتا دی لۆ سپۆرت گوتی: “من دڵنیام لەوەی دوو ساڵی تریش دەتوانم بە ئاستی بەرزەوە یاری بکەم. دەشمەوێت هەر لە ڕیاڵ کۆتایی بە کاروانی وەرزشییم نهێنم، بەڵام ئەمە پەیوەستە بە ویستی یانەکەشەوە.”

مۆدریچ ساڵی 2012 لە تۆتنهامی ئینگلیزیەوە ڕووی کردە مەدرید و لەگەڵ یانە شاهانەکەدا توانی ئاستێکی ناوازە پێشکەش بکات و ڕەگەزێکی سەرەکی بوو لە بە دەستهێنانی نازناوە جۆراوجۆرەکان بۆ ڕیاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button