ئیتاڵیا

دیریس مێرتینس بوو بە گۆڵکاری مێژوویی ناپۆلی

یاریگا- دیریس مێرتینسی یاریزانی ناپۆلی، توانی ناوی خۆی بە ئاوی زێڕ لە پەڕاوی مێژووی یانەکەدا بنووسێتەوە و ببێتە گۆڵکاری هەموو سەردەمەکانی ئەو یانەیە.

لە یاری شەوی ڕابردوو بەرامبەر ئینتەر میلان لە میانی یاری پێش کۆتایی جامی ئیتاڵیا، کە بە گۆڵێک یەکسان بوون، ئەستێرە بەلجیکیەکە توانی گۆڵی ناپۆلی تۆمار بکات و بەوەش پێش مارک هامسیک بداتەوە لە تۆمار کردنی زۆرترین گۆڵ بە درێسی ناپڵسەکانەوە.

پێش ئەو یارییە، مێرتینس و هامسیک یەکی خاوەنی 121 گۆڵ بوون، کە هەردوکیان بە شەش گۆڵ لە پێش مارادۆنای ئەفسانەی پێشووتری ناپۆلیەکانەوە بوون. بەو تاکە گۆڵە، یاریزانە 33 ساڵانەکە توانی ڕیکۆردەکە بە ناوی خۆیەوە بکات و، هاوکات یانەکەش بگەێنێتە فیناڵی جامەکە بەرامبەر یوڤێنتوس.

مێرتینس ساڵی 2013 لە یانەی ئایندهۆڤنی هۆڵەندیەوە ڕووی کردە یانە ئیتاڵییەکە و ماوەی حەوت وەرزە لە پێشکەشکردنی ئاستی بەرز بەردەوامە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button