ئینگلتەرا

بە هۆی پۆستێکیەوە لە سۆشیال میدیا لەسەر کۆرۆنا، دێلی ئالی بە پارە و بە یارییش سزا درا

یاریگا- یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا سزای دێلی ئالی ڕاگەیاند لەسەر ئەو ڤیدیۆیەی مانگی دوو لە ئینستاگرام کردبووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە تێیدا ئەستێرەکەی تۆتنهام دەردەکەوێت گاڵتە بە پیاوێکی بە ڕواڵەت ئاسیایی دەکات.

بە گوێرەی سزا ڕاگەیندراوەکە، ئالی بە بڕی 50 هەزار پاوەند سزا دراوە و هەروەها بۆ یارییەکیش ڕادەگیردرێت کە دەکاتە یاری یاریگای خۆیان بەرامبەر مانچستەر یونایتد لە 19ی ئەم مانگە.

هەر ئەوکات ئالی ڤیدیۆکەی سڕیەوە و داوای لێبوردنیشی کرد لە هەرکەسێک بەهۆی ئەو گرتەیەوە ناڕەحەت بووە، دوای ڕاگەیاندنی سزاکەش دیسانەوە ددانی نا بە هەڵەبوونی لەو ڕەفتارەیدا و هاوکات سوپاسگوزاریش بوو کە وەک بابەتێکی ڕەگەزپەرستی لێک نەدراوەتەوە لە لایەن ئەوانەی لێکۆڵینەوەیان لەسەر ڤیدیۆکە کردبوو.

بڕیارە 17ی ئەم مانگە یارییەکانی پریمەرلیگ دەست پێ بکاتەوە و تێیدا لە هەفتەی 30ی خولەکە سپێرسی خاوەن پلەی هەشتەم میوانداریی مان یونایتدی پلەی پێنجەم دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button