ئیسپانیا

مۆرێنتێس: مێسی هاوشێوەی ماڵدینی و تۆتی و پیۆڵە

یاریگا- فێرناندۆ مۆرێنتێس لێکچواندن دەکات لە نێوان مێسی و ئەو ئەفسانانەی دیکە کە تەواوی ژیانی پیشەگەرێتی خۆیان لە یانەیەکدا بەسەر برد.

بۆ ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، هێرشبەرە ئیسپانیەکەی پێشووتری ڕیاڵ مەدرید دەڵێت: “نایەتە پێش چاوم کە لیۆنێل مێسی بارسێلۆنا بە جێ بهێڵێت. ئەو ماڵدینی و تۆتی و کارلس پیۆڵم بیر دەخاتەوە کە تەنها کوڕی یەک یانەن.”

ناوبراو سەبارەت بە دەنگۆیەکانی چوونی لاوتارۆ مارتینێز لە ئینتەرەوە بۆ بارسێلۆنا، ڕای وایە کە هەرچەندە ناوی هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە بە ڕیاڵیشەوە بەستراوە، بەڵام وای دەبینێت بارسا ئەو گواستنەوەیە یەکلایی بکاتەوە لە بەرژەوەندی خۆی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button