فه‌ره‌نسا

پابلۆ سارابیا نهێنییەک لەسەر مباپێ دەدرکێنێت

یاریگا- پابلۆ سارابیای هاوتیمی کیلیان مباپێ لە یانەی پاریس سانت جێرما، نهێنییەک لەسەر ئەستێرە فەڕەنسییەکە دەدرکێنێت و قسەکەشی وا لێک درایەوە کە ئاماژەیەکە بۆ چوونی مباپێ بەرەو ڕیاڵ مەدرید.

سارابیا بۆ El Transistor باسی لەوە کرد کە مباپێ زۆر بە باشی بە زمانی ئیسپانی قسە دەکات، ئەوەش وا لێک دراوەتەوە ئەستێرە لاوەکەی پی ئێس جی ئامادەکاریی بۆ ئەوە کردووە ڕوو بکاتە ئیسپانیا و زوو خۆگونجاندنی لەو وڵاتە. سارابیا گوتی: “من زۆر لەگەڵ مباپێ قسە دەکەم، ئەویش هەندێ جار هەر بە زمانی ئێمە “ئیسپانی” وەڵام دەداتەوە و زۆر بە باشی قسەی پێ دەکات.”

ماوەیەکی زۆرە هەواڵی گواستنەوەی مباپێ بۆ مێرەنگی لە دیارترین هەواڵ و دەنگۆیەکانی بازاڕەکانی گواستنەوەن و هەر جارە و ئاماژەیەک بە دەردەکەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button