ئاسیائیسپانیاعێراق

ڕۆناڵدۆی دیاردە بۆ ئەم مەبەستە سەردانی عێراق دەکات!

یاریگانێت- وا بڕیارە ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیلیی و جیهان، بەم نزیکانە ڕوو بکاتە بەغدادی پایتەختی عێراق.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز، ڕۆناڵدۆی ناسراو بە “دیاردە” سەردانی عێراق دەکات. هێرشبەرەکەی پێشووتری سامبا، لە ئێستادا سەرۆکی یانەی ڕیاڵ ڤالادۆلیدی ئیسپانییە، ئامانجی سەردانەکەشی بە گوێرەی هەواڵەکە، بۆ کردنەوەی ئەکادیمیایەکی تۆپی پێی یانەکەیەتی لە پارێزگاکانی عێراق.

بەوەش یانەکەی دەبێتە سێهەم یانەی ئیسپانیی کە ئەکادیمیای تۆپی پێ لەم وڵاتە بکاتەوە، دوای ئەوەی هەریەکە لە ڕیاڵ مەدرید و ئیسپانیۆل لە پێشووتردا ئەو هەنگاوەیان نا.

بابەتی زیاتر

Back to top button