ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

کۆتینیۆ راهێنانەکانی دەست پێکردەوە

یاریگا
فلیپ کۆتینیۆ، یاریزانی بەڕازیلی یانەی بایرن میونشن ئەڵمانیا دوای نزیکەی یەک مانگ ئەمڕۆ جارێکی دیکە دەستی بە راهێنانەکانی کردەوە.

ماڵپەری فەرمی یانە ئەڵمانیەکە بڵاویکردەوە دوای ئەوەی نزیکەی یەک مانگ لەمەوبەر یاریزانی کاتی یانەکەیان نەشتەرگەری لە پاژنەت قاچی کرا، ئەمڕۆ دوای ئەو ماوەیە بە تەنیا راهێنانەکانی دەست پێکردووە و تا ماوەیەکی دیکەش ناتوانێت بەشداری یارییەکان بکاتەوە و وادەی گەڕانەوەشی دیار نیە.

کۆتینیۆ هاوینی رابردوو بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە بایرن میونشن کردووە و دوای کۆتایی هاتنی یارییەکانی ئەم وەرزەی بۆندزلیگا دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button