ئینگلتەرا

تۆتنهام تووشبوونی کەسێکی یانەکەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند

یاریگا- یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی تووشبوونی کەسێکی یانەکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند.

یانە لەندەندییەکە بەبێ ئەوەی ناوی تووشبووەکە بهێنێت، وەک خۆیان دەڵێن “لەبەر پاراستنی نهێنی پزیشکی” بڵاوی کردەوە کە لە ئەنجامی پشکنینەکانی ڕۆژی دووشەممە و سێشەممەی ڕابردوو، دەرکەوتووە ئەندامێکی یانەکەیان ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ بووە.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا پێنجەم هەڵمەتی پشکنین بۆ یانەکانی پریمەرلیگ ئەنجام دار و لە کۆی 1197 کەسی پشکنراوە، تەنها حاڵەتێکی پۆزەتیڤ هەبووە لە شوێنی ڕاهێنانەکانی تۆتنهام.

وا بڕیارە یارییەکانی پریمەلیگ 17ی ئەم مانگە دەست پێ بکەنەوە و چاوەڕێ دەکرێت لە هەفتەیەکدا دوو گەڕی ئەو خولە ئەنجام بدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button